AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ١٤:٤٧

لە دیداری مامۆستایانی سوننە:

پزشکیان: گەورەترین خەسار دووبەرەکیە

پزشکیان: گەورەترین خەسار دووبەرەکیە

سەرۆک کۆمار مەترسیدارترین نکۆڵی بە دووبەرەکی وەسف کرد و وتی: پێویستە کاتێ نیگەرانی ئیسلام بین کە ئێمە ئەوەندە نوقمین لە ناکۆکیەکاندا کە دەسەڵاتێکی تاوانبار لە سایەی بێدەنگیدا ژن و منداڵ بکوژێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، لە سەرەتای هەفتەی یەکگرتوویی، لە دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایان و مامۆستایانی سوننە، پیرۆزبایی هاتنی ڕۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی محەممەد مستەفا ( صلى الله عليه وسلم) و ئیمام جەعفەر سادقی کرد.

وتیشی: هەر لەسەرەتاوە قسە و دروشمەکانمان یەکڕیزی و یەکگرتوویی و هاوئاهەنگی بوون.

ڕاشیگەیاند: دەرئەنجامی کردەوەی ئێمە هەمان ئەو ناکۆکیانەیە کە ئێمەی تێوەگلاندووە و بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی ئازادانە دەست بداتە کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان و ستەملێکراوی فەلەستین .

سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند: ئاسان نییە جێبەجێ کردنی قسەکان و بەکردەوە دەبێت نەک قسە، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین،ئەمڕۆ یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سوننەیا. هەوڵ دەدەین بەتواناترین کەسەکان بخەینە شوێنی بەرپرسیارێتیەکانەوە بەبێ گوێدانە نەتەوە و ڕەگەز و ئایین و زاراوە و پەیوەندی گرووپی و کوتلەیی.

News ID 51732

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha